بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا‌ : شەوی سێشەممە “٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣” لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێک بە ناوی “رزگار حەسەنی” خەڵکی سەقز بە سەختی بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، رزگاری حەسەنی کەمەری فیشەکی بەرکەوتووە و بەشی (نۆخاع) دڕکەپەتکەی خەساری بەرکەوتووە .

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەفای سەقز کراوە و لە ئێستادا لە بەشی  (ICU) لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیە .

 

بێکاری ، هەژاری و نەهامەتی لە ئەنجامی نەڕەخساندنی هەلی کار لەلایەن حکومەتەوە و تەقاندنی گوللە بەسەر شارۆمەنداندا ، بە پێی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کە ئێران بەهۆی واژۆکردنیەوە پابەندە جێبەجێی بکات ، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەوە دادەنرێت .

RELATED ARTICLES

Most Popular