بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣” لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری بانە ، کۆڵبەرێک بە قورسی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "شاخەوان مەشهوری" خەڵکی سەقز و دانیشتووی ئاوایی "کەندەسوورە"ی سەر بە بانە سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنە زگی بە قورسی بریندار بووە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە ڕاگوێزراوە .