بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : شەوی سێشەممە “٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری سەرتەزێنی بانە کۆڵبەرێک بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ئارمان حسێنی" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی سەقز پشتڕاست کراوەتەوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز ڕاگوێزراوە .

هەروەها شەوی دووشەممە "٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣" دوو کۆڵبەر لە سنووری تەتەی هەورامان کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکانەوە و بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە کرانەوە بە قورسی بریندار بوون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرەکانیان "شادمان پایا" خەڵکی ئاوایی هەڵویزاوا لە ناوچەی کۆماسی مەریوان ، پشتڕاست کردەوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک هێزە نیزامییەکان بە شەق و باتۆنی کارەبایی لەم دوو کۆڵبەرەیان داوە .

ناسنامەی کۆڵبەرەکەی دیکە لە لایەن هاوکارانی هاناوە کاری لە سەر دەکرێت .

RELATED ARTICLES

Most Popular