بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “جەبار زارعی” خەڵکی ئاوایی “کۆڵەسە سەفلی”ی سەر بە قەزای ناوەندی شاری سەردەشت ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری “قەندیل” بە سەختی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ کۆڵبەری بریندار بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە .