بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “سیروان رەسوڵی” تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی بانە لە سنووری سەرداوی ئەم شارە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە ناوبراو قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە تەورێز کراوە .
شایانی باسە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری ئێران و عێراق لانیکەم ١٤ کۆڵبەر بریندار بوون و ٢ کۆڵبەریش کوژراون .