بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری نەوسوود 

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی دووشەممە “١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمیر ئیلاهی” خەڵکی سەلاس باوەجانی ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامیەکان بە چەکی ساچمەیی شانی بە قورسی بریندار بووە .

ئەمیر ئیلاهی تەمەن ٢٥ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێکە .

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ ڕاگوێزراوە و پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواسراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular