بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری بانە

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی پێنج شەممە “٩ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “کامران رەحیمی” خەڵکی بانە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان بریندار بوو .

کامران رەحیمی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە .

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و چاوی بریندار بووە .

شایانی باسە ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەر پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیک لە تەورێز گواسراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular