بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی فەوجی سنووی

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی چوارشەممە “١٣ی سپتامبەری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی ئەحمەد عوسمان محەممەدییان تەمەن “٢٤ ساڵ خەڵکی ئاوایی “درکی” مەریوان ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی فەوجی سنوورەوە بریندار بووە .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو لە سنووری "تەتە"ی هەورامان ، لە لایەن هێزەکانی فەوجی سنوور تەقەی لێ کراوە و دەست و لاقی بە تووندی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان .  

RELATED ARTICLES

Most Popular