بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “یەکی ئوکتۆبری 2023” کۆڵبەرێک بە ناوی “رەحمان جەمشیدی” خەڵکی ئاوایی “نروێ” و دانیشتووی شاری پاوە ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی فەجی سنوورەوە بریندار بووە .
بە پێی راپۆرتی گەیشوو ; رەحمان جەمشیدی لە سنووری نۆدشە ، بە بێ هیچ کۆڵێک لە لایەن فەوجی سنوورەوە کراوەتە ئامانج و بریندار بووە .
شایانی باسە ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ بنکە تەندرووستیەکان .