بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە “١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی دێولان بە ناوی “پەرهام محەممەدی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو فیشەکی ساچمەیی بەر هەر دوو لاقی کەوتووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراوەتەوە .