لە درێژەی بریندار بوون و کوشتنی بەرنامە بۆداڕێژراوی کۆڵبەران لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە ، لەم رۆژانەدا کۆڵبەرێکی دیکە لە لایەن ئەم هێزانەوە کرایە ئامانج و بە تەقەی راستەوخۆ بریندار بوو .
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لەم رۆژانەدا کۆڵبەرێک بە ناوی " ئومید کەریمی " خەڵکی ئاوایی "گوشخانی" سەر بە بەشی ناوەندی سەوڵاوا ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنجیران" سەر بە مەریوان ، لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی راستەوخۆی لێ کراوە دەستی بە سەختی بریندار بووە .
شایانی باسە ناوبراو بە هۆی قوورسی برینەکانیەوە بۆ نەشتەرگەری گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیک لە تاران و تا ئێستا دوو جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکەکاندایە .