بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە “١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “ماردین شوکری” تەمەن ٤٢ ساڵ ، خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “دشە”ی سەر بە پاوە ، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ ماردین شوکری لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و سەر و ملی بە سەختی بریندار بووە .
شایانی باسە ، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەینراوە .