بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی چوارشەممە “١٥ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٧ ساڵ بە ناوی “سمکۆ روازی” خەڵکی مەهاباد ، بە تەقەی هێزە نیزامیەکان بە قورسی بریندار بووە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کراوەتە ئامانجی تەقەکردنی هێزە نیزامیەکانی جێگیر کراو لەو سنوورە و پشت و هەر دوو دەستی بە قورسی بریندار بووە .
شایانی باسە ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەتەندروستیەکان گواسراوەتەوە