بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەکشەممە “٣ی بەفرانباری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “موختار شعری” خەڵکی جوانڕۆ ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و بریندار بووە .
ناوبراو بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە و بەپێی ڕاپۆرتەکان دۆخی تەندروستی جێگیرە .
