بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا لە شاری بانە کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانەوە لە سنوورەکانی ئەم شارە بریندار بووە .
بەپێی ئەم راپۆرتە ، رۆژی یەکشەممە “٥ی ئازەری ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی “زانا دێهقان زادە” خەڵکی سەقز ، لە کاتی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەری دیکە لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە بە تەقەی هێزە نیزامیەکان بە قورسی بریندار بووە .
پێویستە تێبینی بکرێت سەرلەبەیانی یەکشەممە "٥ی ئازەری ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی دیکە بە ناوی "فارۆق عەلیزادە" تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی عوسمان و خونچە خەڵکی ئاوایی "گەنمان" سەر بە ناوچەی ڕەبەتی سەردەشت ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان گیانی لەدەستدابوو .