بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنوورەکانی بانە و نەوسود

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣” دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “شوکروڵڵا ناوی خێزانی نادیار تەمەن ٤٢ ساڵ و کەمال مەحمودی” تەمەن چل ساڵ هەر دووکیان خەڵکی بۆکان ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون .

هەروەها شەوی دووشەممە "٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣" لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە چەکی ساچمەیی ، دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود کە ناسنامەیان نادیارە بە قورسی بریندار بوون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور دەست ، کەمەر ، ڕان و پشتیان بە قورسی بریندار بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular