بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی سێشەممە “٣٠ ئابانی ١٤٠٢” چوار کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراونەتە ئامانجی تەقە کردن و بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ هانا “محەممەد (پاشناو نادیار) خەڵکی ئاوایی “هەویە” سەر بە سنە ، شاهین (پاشناو نادیار) خەڵکی بۆکان ، سەلام (پاشناو نادیار) خەڵکی ئێرانشا سەر بە سەقز و موراد (پاشناو نادیار) پشتڕاست کراوەتەوە .
بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرانە باش نیە .
