هانا : ڕۆژی هەینی “١١ی رەشەمەی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی فەردین (پاشناو نادیار) خەڵکی ئاوایی دەرەکێ سەر بە مەریوان ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری تەتەی هەورامان لە لایەن هێزەنیزامییەکانی جێگیر لەو سنوورە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ڕۆژی چوارشەممە "٩ی رەشەمەی ١٤٠٢" دوو کۆڵبەری دیکە کە ناسنامەیان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بە قورسی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراون .
هەر وەها شەوی سێشەمە "١ی رەشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "رەحمان رەحمانی زادە" خەڵکی سەلاس باوەجانی ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسوود دەستبەسەر و لێدراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، رەحمان رەحمانی زادە بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە سەری بریندار بووە و دەستی ڕاستی شکاوە .