بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامیەکان لە سنووری بانە و نەوسوود

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ رۆژی پێنج شەممە “٢ی ئازەری ١٤٠٢” دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئاراس و ئاروین (پاشناو نادیار)” لە کاتی شوێنکەوتنیان لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە لە سنووری “نەوسوود” لە سەر شاخێک کەوتوونە خوارەوە و بە قورسی بریندار بوون .

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە “١ی ئازەری 1402” سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “ئەسعەد رەحیمی ، محەممەد (پاشناو نادیار) خەڵکی سەقز و میلاد محەممەدی ڕاد” تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی بۆکان ، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان لە سنووری بانە بە قورسی بریندار بوون .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراونەتە ئامانجی تەقە کردن و بە قورسی بریندار بوون .

پێویستە تێبینی بکرێت میلاد محەممەدی راد دەستی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بۆکان گوازراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular