بریندار بوونی چوار کۆڵبەری دیکە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی سێشەممە “٧ ی نوامبری٢٠٢٣” سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ناسر ئەحمەدی ، موسلیم ئەحمەدی”خەڵکی سەقز و “محەممەدئەمین” خەڵکی بانە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قوورسی بریندار بوون .

هەروەها شەوی دووشەممە "٦ ی نوامبری ٢٠٢٣" کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و بە قوورسی بریندار بووە .
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ئەم کۆڵبەرە ناوی "سەمیع خەلیلی" و خەڵکی شاری سەردەشتە .

RELATED ARTICLES

Most Popular