بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ هەینی “١٧ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “حەمید رەزا حافزی” خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی”بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و لاقی بە قورسی بریندار بووە .
هەروەها لە رۆژانی “١٦ و ١٥ ی نوابری ٢٠٢٣” سێ کۆڵبەری دیکە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانەوە بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ هانا ، "ئەشکان (پاشناو نادیار) تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەقز" سەلاح کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی سنە و "ئازاد نووری" خەڵکی بانە پشتڕاست کراوەتەوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ؛ ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵ" لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئاکامدا ئەشکان سەری بریندار بووە ، ئازاد سەر ، پشت و هەر دوو دەستی بریندار بووە و سەلاح کەریمی ئەژنۆی بریندار بووە .