بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان لە سنووری بانە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمرۆ هەینی “٨ی بەفرانباری ١٤٠٢” دوو کۆڵبەری خەڵکی سنە و کامیاران ، لە سنووری بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی حکومەتەوە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بوون .

ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “ئارمان محەممەدی” خەڵکی سنە و “مێهران (پاشناو نادیار) خەڵکی کامیاران ، سەلمێنراوە .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە بێ ئەوەیکە هیچ کۆڵ و بارێکیان پێ بووبێت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار بوون .

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئارمان محەممەدی بەهۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ بنکەکانی تەندروستی راگوێزراوە .

هەروەها رۆژی پێنج شەممە "٧ی بەفرانباری ١٤٠٢" سێ کۆڵبەری دیکەش  خەڵکی سەقز بە ناوەکانی "کاوە محەممەدی ، یوسف چیچوران و مەهدی سیمایی" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی چێگیر لەو سنوورە بە چەکی ساچمەیی کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بریندار بوون .

 

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ئەم کۆڵبەرانە فیشەکی ساچمەییان بەرکەوتووە و هەر سێکیان لاق و ڕانیان بریندار بووە

RELATED ARTICLES

Most Popular