بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری سەقز

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی پێنج شەممە “2ی نوامبری 2023” پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی “هیوا ، خالد ، عەبدوڵڵا ، کەیوان کەریمیان و سیامەک سۆهرابری ” لە سنووری بەستام سەر بە بەشی سەرشیوی شاری سەقز ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژێم بە قوورسی بریندار بوون .

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ سەرەتا ئەم کۆڵبەرانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستبەسەر کراون و دەست بەسەر کۆڵە و کاڵاکانیاندا گیراوە و پاشان لە مەودایکی نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە.

 

 

کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شەفا لە سەقز گواسراونەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular