بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی دووشەممە 21ی رەشەمەی ١٤٠٢ دوو کۆڵبەر کە ناسنامەی یەکێکیان سەلمێنراوە بە تەقەی هێزەنیزامییەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی یەکێک لەم دوو کۆڵبەرە بۆ هانا "هادی(پاشناو نادیار)" سەلمێنراوە .
کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ببۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراون .
هەروەها شەوی یەکشەممە "٢٠ی رەشەمەی ١٤٠٢" دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "کەمال حەبیبی" دانیشتوویی ئاوایی هەشەمێزی سنە و "ئومێد مورادی" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار بوون .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئۆمێد مورادی قاچی چەپی بریندار بووە و کەمال حەبیبی دەستی چەپی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەی تەندروستی نەوسوود ڕاگوێزراون .
هەر وەها شەوی هەینی "١٨ی رشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "فایەق بێهنیا" خەڵکی سەقز ، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەنیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی بە قورسی بریندار بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە ناوبراو زیاتر لە ٥٠ فیشەکی ساچمەیی بەر کەوتووە .
