بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی دووشەممە “١٠ی گوڵانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسود لانیکەم ٨ کۆڵبەر بە قورسی بریندار بوون .
.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و سەلاس باوەجانین .
ناسنامەی چوار کەس لەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "محەممەد محەمەدی خەڵکی شوشمێ ، ئەیوب (پاشناو نادیار) خەڵکی جوانڕۆ ، خەلیل محەممەدی خەڵکی سەلاس باوەجانی و ماهان مورادی" تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ، پشتڕاست کراوەتەوە .
تا ئێستا ناسنامەی چوار کەسیتر لەم کۆڵبەرانە نادیارە .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە …