بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٣ی رەشەمەی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “محەممەد تۆفێقی” خەڵکی ئاوایی چۆمانی بانە ، بە تەقەی هێزەنیزامییەکان بریندار بووە
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەنیزامییەکان بە گومانی ئەوەی ئۆتۆمبێلی ئەم کۆڵبەرە لاوە کاڵای قاچاخی تێدایە تەقەیان لێکردووە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە .
ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندرووستی بانە ڕاگوێزراوە .
شەوی سێشەممە ٢٣ی رەشەمەی ١٤٠٢ کۆڵبەرێک بە ناوی "تەیمور تەهماسبی" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
تەیمور تەهماسبی تەمەن ٣٢ ساڵ باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری داڵاهۆیە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، ناوبراو بە فیشەک ئانیشک بە قورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی بێستونی کرماشان گواسراوەتەوە .
سەرچاوەیەک لەمبارەوە زیادی کرد ، ناوبراو بە هۆی هەژاری و نەبوونیەوە بۆ تێچوویی نەشتەرگەریەکەی لە ژێر گوشاردایە .
هەر وەها لە هەمان شەودا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "بەهمەن راەپەیکەر" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "بەدەڕەش"ی مەریوان ، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەنیزامییەکان هەر دوو قاچی بە قۆرسی بریندار بووە .
سەر لە بەیانی دووشەممە "٢١ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "مەسعود مەنسوری" و محەممەد (پاشناو نادیار) بە قورسی بریندار بوون .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە مەسعود مەنسوری قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە شەوی دووشەممە "٢١ی رەشەمەی ١٤٠٢" هێزەنیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ئەنوەر قەدیمی" تەمەن ٤٢ ساڵ ، "سەید ئەنوەر هاشمی" تەمەن ٤٠ساڵ و "رەشید لوتفی" هەر سێکیان خێزاندار و خەڵکی ئاوایی "دەرەپەمان" سەر بە بەشی زیویەی شاری ساقز ، سەلمێنراوە .
