بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی پێنج شەممە “٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢” هێزەچەکدارەکانی حکومەت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کردووە و بە هۆیەوە پێنج کۆڵبەر بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ هانا "ئەرکان پاشناو نادیار ، ئەکبەر فەرامەرزی ، بورهان رەحیمی ، هادی مەنسوری و پارسا زولفەقاری" خەڵکی ڕوانسەر سەلمێنراوە .
هەر وەها ڕۆژی چوارشەممە "٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "نەبی وەیسی" تەمەن ٢٧ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی جوانڕۆ لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورەوە تەقەی لێکراوە و دەست ، پەراسوو و لەگەنی بە قورسی بریندار بووە .
نەبی وەیسی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوێزراوە و لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکەکانە .
