بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەمڕۆ هەینی “٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود لانیکەم شەش کۆڵبەر بریندار بوون .
ناسنامەی سێ کەس لەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "سەعید (پاشناو نادیار) خەڵکی ئاوایی سەفی ئاوای جوانڕۆ ، محەممەد (پاشناو نادیار) خەڵکی جوانڕۆ و موعین (پاشناو نادیار) خەڵکی جوانڕۆ ، سەلمێنراوە .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە .