بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە “١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” سێ کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتووچۆ بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی دوو کەس لەم کۆڵبەرانە بۆ هانا "خەلیل مسری و مەهدی سالم" و خەڵکی سەلاس باوەجانی ، سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەو ئۆتۆمبێلەی کۆڵبەرەکانی تێدا بووە لە ڕێگای شاهۆ – سریاس توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و بەم هۆیەوە سێ کۆڵبەر بریندار بوون .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، دۆخی گشتی تەندروستی خەلیل مسری بە هۆی قورسی برینەکانیەوە ناجێگیرە و لە بەشی چاوەدێری چڕ لە نەخۆشخانەی کرماشانە .
تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە نادیارە و هاوکارانی هانا کاری لە سەر دەکەن .