بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢” دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “تە گوڵ محەممەدی” تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی سەقز و “حەمید (پاشناو نادیار)” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شایندژ ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون .

هەر وەها ڕۆژی شەممە "١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "سۆران دانشمێهر" مێرمنداڵ تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دشە" سەر بە پاوە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و لاقی بە قورسی بریندار بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular