بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە “٥ی ئازەری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “سیروان شەریفی” تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەنیزامیەکانی جێگیر کراو لەو سنوورە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، سیروان شەریفی دەست و لاقی بە قورسی بریندار بووە .
هەروەها شەوی شەممە "٤ی ئازەری ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "بەهمەن مەعروفی نژاد" تەمەن ١٩ ساڵ ، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەکاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لاقی بە قورسی بریندار بووە .
