بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی شەممە “٢٣ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣” دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “سەباح تەمەن ٤٣ ساڵ و کەنعان تەباسیدە” ٢٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی مەریوان ، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکان بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتی کاری کۆڵبەری لە سنووری تەتە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و بە تووندی بریندار بوون و پاشان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندرووستیەکانی مەریوان .
هەروەها رۆژی چوار شەممە "٢٩ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "فەرید" خەڵکی دیواندەرە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "کێلە"ی شاری بانە ، بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورە ، بریندا بووە .