بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی هەینی “١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “دیاکۆ محەممەدی” خەڵکی دیواندەرە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “سەیرانبەنی” بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە .
هەر وەها لە ڕۆژانی "١١ و ١٢ ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سینا ئەحمەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی سەقز و "ئەمین ڕۆستەمی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی دیواندەرە ، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵە بانە بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراون .
شایانی باسە ، ئەمین ڕۆستەمی قاچ ، ڕان و لەگەنی بە قورسی بریندار بووە .