بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٤ی رەشەمەی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “شاهرۆخ وەلیانە” خەڵکی سنە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەنیزماییەکان بە قورسی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، شەوی چوارشەممە "٢٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری "هەنجیرانی" مەریوان ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئالان محەممەدی" خەڵکی مەریوان بریندار بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بە فریاکەوتنی ئاسمانی (کۆپتەری ئۆرژانس) بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە ڕاگوێزراوە .
هەروەها شەوی سێشەممە "٢٢ی رەشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "خەبات فەرەجی" خەڵکی ئاوایی "هەشەمێز"ی سنە ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسوود دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە .
خەبات فەرەجی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە قاچ ، دەست ، دەموچاو و پشتی بریندار بووە .
