هانا : رۆژی هەینی “٢٦ی ئابانی ١٤٠٢” سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “شاخەوان فەیزی” تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی دیواندەرە ، دانا (پاشناو نادیار) تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەقز و “سەرکەوت عەباسی” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەری دیکە لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە ، لە لایەن هێزە نیزامیە جێگیر کراوەکان لەو سنوورە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بوون .
شایانی باسە ئەم سێ کۆڵبەرە مێرمنداڵە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکە تەندرووستیەکان گواسراونەتەوە .