بریندار بوونی سێ کۆڵبەری تر بە تەقەی هێزەکانی حکومەت 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیسماعیل میسری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی “کەلەبەر” لە ناوچەی نەوسوود، لاقی پێکراوە و بریندار بووە. 

لە راپۆرتێکی دیکەدا هاتووە، شەوی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، دوو کۆڵبەری دیکە لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی لە بەرزاییەکانی "هەنگەژاڵ" لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بوون. 
تا کاتی ئامادە کرانی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بریندارە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نەهاتووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular