بریندار بوونی سێهەمین کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣” کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “سەلاح( پاشناو نادیار)” خەڵکی ئاوایی هەڵوژانی مەریوان بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری مەریوان بریندار بووە .

ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە بنکە تەندروستیەکانی مەریوان کراوە .

شایانی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان بریندار بوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular