بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە 28ی ئۆکتۆبری 2023″ کاروانێکی کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و زیاتر لە 10 کۆڵبەر ئەندامانی لەشیان لەوانە دەست ، لاق ، پشت و سەریان بە قورسی بریندار بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرەکان بریتیە لە "مۆعەسەب کاکایی " خەڵکی ئاوایی "ئاورازە" .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ هێزە نیزامیەکان دەستیان گرتووە بە سەر لانیکەم 70 کۆڵە لە کاڵاکانی ئەم کۆڵبەرانە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
شایانی باسە زۆربەی ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی جوانڕۆ و سەلاس باوەجانی بوون .