هانا : شەوی شەممە “٩ی بەفرانباری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد زیبایی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی ملە سەر بە سەقز ، لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، لە لایەن هێزەکانی سنوورەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و بریندار بووە .
هەر وەها ڕۆژی پێنج شەممە "٧ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "یەحیا وەیسی" بە هۆی هەڵدانی بەرد و لێدانی لە لایەن هێزەچەکدارە جێگیر کراوەکانی ئەو سنوورە لاقی بە قورسی بریندار بووە .
کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری نەوسوود ڕاگوێزراوە .