بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی شەممە ١١ی ئازەری ١٤٠٢ کۆڵبەرێک بە ناوی “رێبوار پاشناو نادیار” خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامیە جێگیر کراوەکان لەو سنوورە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو فیشەک بەر زگی کەوتووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیکی تەورێز گواسراوەتەوە .
هەروەها رۆژی چوارشەممە "٨ی ئازەری ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز ، بە ناوی "ئاروین رەشیدپوور" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "ساوجێ" مەریوان لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و پشت و لاقی بە قورسی بریندار بووە
ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی لە مەریوان .