هانا : رۆژی چوارشەممە کۆڵبەرێک بە ناوی “موبین” (پاشناو نادیار) خەڵکی نودشە ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی حکومەت بە چەکی کڵاشینکۆف بە قوورسی بریندار بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نودشە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رژێمەوە تەقەی لێ کراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەم شارە گواسراوەتەوە
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ئەم کۆڵبەرە لاوە بە هۆی قوورسی برینەکانیەوە لە بەردەم مەترسی بڕینی ئەندامی جەستەیدایە .
هەروەها شەوی سێشەممە "٧ ی نوامبری 2023" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "تەیب خوسرەوی" خەڵکی ئاوایی "تین" سەر بە باینگان ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە بەر بەرد دراوە و لە ئاکامدا دەست ، لاق و سەری بریندار بووە و حەوت دانە لە پەراسووکانی شکاوە .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیک لە کرماشان گواسراوەتە .
