بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی پێنج شەممە “٢٥ی رەشەمەی ١٤٠٢” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود ، دوو کۆڵبەر بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "کەیهان ئەحمەدی" خێزاندار باوکی سێ منداڵ و "کۆسار ئەحمەدی" هەر دووکیان خەڵکی ئاوایی "هەشەمێز"ی سنە ، سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە کۆسار ئەحمەدی قاچ و کەیهان ئەحمەدیش پشت و کەمەری بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراونەتەوە .
