بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ژوئن٢٠٢٣، دوو کۆلبەر لە سنووری “هەنگەژالی” بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە خۆجێیە سنوورییەکان کەوتنە بەر تەقە و بە سەختی بریندار بوون.
هاوکارانی هانا: ناوی یەکێک لەو کۆڵبەرانەی "ئیدریس ئەمینی" ٣٠ ساڵە و باوکی دوو منداڵە و خەڵکی مەریوان ڕاگەیاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هانا زیادی کرد؛ ئیدریس ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی خۆجێیەکانی سەر سنوور چاوی بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیوبی" لە شاری بانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران و نەشتەرگەری بۆ کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو کۆڵبەرەی دیکە، قاچی بریندار بووە و تا ئێستا ناوی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
کۆڵبەری دیاردەیەکە ،کە دەرئەنجامی هەژاری و بێکاریی خەڵکی کوردستانە، کۆلبەری نە تنیا کار نییە، بەڵکو یەکێکە لە نموونەکانی کۆیلایەتی مۆدێرن.