بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : شەوی یەکشەممە “٩ی گوڵانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان بە چەکی کڵاشینکۆف و چەکی ساچمەیی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود ، دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم دووکۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "پارسا حسێنی" تەمەن ١٦ ساڵ و سەهەند (پاشناو نادیار) تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دەرەبیان"ی سەر بە پاوە ، سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە سێ فیشەک بەر ڕانی پارسا حسێنی کەوتووە و بە قورسی بریندار بووە هەر وەها سەهندیش بە چەکی ساچمەیی کەمەری بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە .
ئەم سەچاوەیە لە کۆتایدا زیادی کرد ، پارسا حسێنی بە هۆی قورسی برینەکانیەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە .
