بریندار بوونی دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە هۆی بەرد فڕێدان لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی شەممە “٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢” دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە ناوەکانی “ئارەش کەریمی و نەوید ئەعزەمی” خەڵکی جوانڕۆ ، بە هۆی بەردباران کرانیان لە لایەن هێزەچەکدارەکانی حکومەتەوە لە سنووری نەوسوود ،  بە قورسی بریندار بوون .

بە هۆی بەرکەوتنی بەردەوە ئەم دوو کۆڵبەرە سەریان بریندار بووە  و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular