بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی یەکشەممە “١٢ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵ خەڵکی سەقز بە ناوی “یونس قادری” بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی حکومەتەوە بە قورسی بریندار بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە سنووری "هەنگەژاڵی"بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و لاقی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بانە گواسراوەتەوە .
هەروەها ڕۆژی شەممە "١١ ی نوامبری 2023" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "نەریمان ساعدی" خەڵکی ئاوایی "دوەیسە" سەر بە مەریوان ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی "بانە ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن بە چەکی ساچمەیی و کەمەر و دەستی بریندار بووە .
شایانی باسە ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی شاری بانە گواسراوەتەوە .