بریندار بوونی دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری بانە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی چوارشەممە “١٨ی رێبەندانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “حاسڵ کوڕانی” خەڵکی مەهاباد ، لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەنیزامیەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە حاسڵ کورانی ڕانی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە .
هەروەها رۆژی دووشەممە "١٦ی رێبەندانی ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکەش لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و قاچی بە قورسی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "نیزام تەیموری" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز ، سەلمێنراوە . 

RELATED ARTICLES

Most Popular