بریندار بوونی دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە نیزامیەکان لە سنووری نەوسوود

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەک شەممە “٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی ، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان مەچەکی لاق و شانیان بە قورسی بریندار بووە .

تا ئێستا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتراست نەکراوەتەوە .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular