هانا : رۆژی چوارشەممە “٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد وەکیلی” خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە لە لایەن هێزەچەکدارە جێگیر کراوەکان لەو سنوورە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ ناوبراو فیشەکی ساچمەیی بەرکەوتووە و سەر و پشتی بریندار بووە .
هەر وەها ڕۆژی سێشەممە "٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە ناوی "وەفا رەسوڵ نژاد" تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو بە هۆی لێدرانی بە فیشەک پەراسووی بریندار بووە و حەوزی سمتی شکاوە .
ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای تەورێز راگوێزراوە .