بریندار بوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان لە سنووری بانە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی دووشەممە “١٣ی سەرماوەزی 1402” دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی “شاخەوان ئەحمەدی تەمەن ٢٠ ساڵ و ئومید یەزدانی” تەمەن ٢٣ ساڵ هەر دووکیان خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بوون .

بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، شاخەوان ئەحمەدی  بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان بە چەکی ساچمەیی لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular